مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پێگەی ئەكسیۆس، لە ڕاپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات كە ئێران داوای كردووە شوێنی دانوستانەكانی لەگەڵ ئەمریكا لە توركیاوە بگوازرێتەوە بۆ وڵاتی عومان و ئەمەریكاش بەم داوایە ڕازی بووە .
بە گوێڕەی ڕاپۆرتەكەی ئەكسیۆس، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ڕەزامەندی لەسەر داواكارییەكەی تاران نیشانداوە و پێ دەچێت ڕۆژی هەینی دانوستانەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە عومان دەستپێبكەن.
بە پێی زانیارییەكانی نێو ڕاپۆرتەكەی ئەكسیۆس، ئێران دەیەوێت دانوستانەكان تەنیا بە شێوەی دووقۆڵی لەنێوان واشنتن و تاراندا بن و لایەنی دیكە لە دانوستانەكاندا بەشدار نەبن بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی .

































































