زێبار عه‌زیزخان مهاجر
ماسته‌ر له سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
ڕۆژ دوا‌ی ڕۆژ پێگه‌ی ستراتیژیی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست به پرسی كورد نه‌ك ته‌نها له كوردستانی باشوور، به‌ڵكو له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش به‌هێزتر و تۆختر ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌ك خۆر ده‌دره‌وشێته‌وه. هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی له نێوه‌ندگیر و ئه‌كته‌رێكی ئاسایی تێپه‌ڕیوه و بووه‌ته قوڵایی ستراتیژیی پرسی كورد. ئه‌مه‌ش لە به‌رهه‌می خه‌بات، تێكۆشان و دونیابینی سه‌ركردایه‌تیی لێزان و دانایانه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییە‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه وه‌ك په‌ناگه‌یەكی ئارام و لێڤه‌گه‌ڕی پرسی كورد له ناو شانۆی په‌یوه‌ندییه ئاڵۆز و پرسه به‌یه‌كداچووه‌كان و ڕكابه‌رییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كان، كه ڕه‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه.
سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له جموجۆڵێكی سیاسیی و دیپلۆماسیی به‌رده‌وام دابووه، له دوا‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق، به‌تایبه‌ت دوا‌ی ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی 10ـی ئادار نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان به ڕۆڵی سیاسی، دیپلۆماسی، ستراتیژیی خۆی هه‌ستاوه له ڕووی قۆستنه‌وه و به‌كارهێنانی تۆڕی په‌یوه‌ندییه به‌هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی، له پێناو له‌بارنه‌چوونی ئه‌زموونی ڕۆژئاوا و پارێزگاری كردن له پرسی كورد. دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی تۆم باڕاك، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له هه‌ولێر، نیشانده‌ری ڕۆڵی سه‌ره‌كی و گرنگی هه‌رێم به‌گشتی و سه‌رۆك بارزانی به‌تایبه‌تییه.
هاتنی تۆم باڕاك و مه‌زڵوم عه‌یدی، بۆ هه‌رێمی كوردستان و دانیشتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، سه‌باره‌ت به شێواز، ئامراز و ڕێككاره‌كانی ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی كورد له ڕۆژئاڤای كوردستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، گوزارشت له ڕۆڵ و كاریگه‌ریی سه‌رۆك بارزانی به پله‌یه‌ك، هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی دوو ده‌كات له هاوكێشه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و شانۆی ڕێكخستنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌كانی هێز و هاوكێشه سیاسییه‌كان. ئه‌مه له‌لایه‌ك.
له‌لایه‌كی دیكه؛ په‌یوه‌ندی به‌هێزی سه‌ركردایه‌تیی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری ئاستبه‌رزی دوولایه‌نه، له پێناو پاراستنی مافی گه‌لی كورد له ڕۆژئاڤای كوردستان، پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته سیاسی، ستراتیژییه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان، گوزارشت له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له ده‌ستێكی ئه‌مین دایه، ڕاجیایی و ناكۆكییه سیاسییه‌كان نه‌بوونه‌ته هۆی پشتگیری نه‌كردنی سه‌رۆك بارزانی له خه‌بات و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له ڕۆژئاڤا، به‌ڵكو سه‌رۆك بارزانی له دیدگای خاوه‌ندارێتی له پرسی كورد مامه‌ڵه ده‌كات، به به‌كارهێنانی ئامرازه زبر و نه‌رمه‌كان، كه‌ناڵه سیاسی و دیپلۆماسییه جیاوازه‌كان، به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر هێڵه له پێناو پارێزگاری كردن له زۆرترین ده‌ستكه‌وته به‌ده‌ستهاتووه‌كانی ڕۆژئاڤای كوردستان. ته‌نانه‌ت پێشتریش له پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، سه‌رۆك بارزانی، ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه به ئاڕاسته‌ی سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له باكوری كوردستان. له پڕۆسه‌ی نوێی چه‌كدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان و ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی هه‌بووه له نێوان ئه‌و حیزبه و ده‌وڵه‌تی توركیا، هه‌رێمی كوردستان و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی جارێكی دیكه ڕۆڵ، سه‌نگ و پێگه‌یه‌كی به‌هێزیان تێدا هه‌بووه.
هه‌رێمی كوردستان كه به‌رهه‌می خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستانه به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، په‌ناگه و قوڵایی ستراتیژیی پرسی كورده، هه‌ر له ژێر سایه‌ی حیكمه‌تی جه‌نابیان جوڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی له خزمه‌ت دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستاندان. هه‌روه‌ك ده‌بینین به كردار له‌م دۆخه دژوار و ناهه‌مواره‌ی ڕۆژئاڤای كوردستان تێیكه‌وتووه، ده‌ركه‌وت كه ته‌نها هه‌رێمی كوردستانه قوڵاییی ستراتیژیی پرسی كورد، سه‌رۆك بارزانییه كه له ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك پێشه‌نگ و سه‌رمه‌شقی پرسی كورد مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
گومان له‌وه‌دا نییه پێگه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان، چ ده‌وڵه‌تی یاخود ناده‌وڵه‌تی بن وه‌ك: هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ئه‌و هێز و شیانه‌ی هه‌یه‌تی ده‌پێورێت. ئه‌مڕۆش پرسی كورد له هه‌رێمی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی قۆناغی گرنگی بڕیوه و بووه‌ته په‌ناگه و پشت و په‌نا نه‌ك ته‌نها بۆ كورد له باشووری كوردستان، به‌ڵكو بۆ ڕۆئاڤای كوردستانیش. هه‌روه‌ك پێشتریش هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگی دژی داعش به بڕیاری سه‌رۆك بارزانی له 28ـی 10ـی 2014 هێزی پێشمه‌رگه‌ی نارده كۆبانێ كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه‌ی شه‌ڕڤانان بگۆڕێت بۆ پێشڤه‌چوون و سه‌ركه‌وتن، سنووری ده‌ستكرده سه‌پێنراوه‌كانی بڕی و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خاوه‌ن دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان به ناوه‌نده‌كانی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی ناسانده‌وه.
هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌نگ و پێگه‌ی به‌هێزتر بووه، به‌جۆرێك كه به‌شداره له پرسه ستراتیژییه هه‌رێمییه‌كان، ئاینده‌ی پرسی كوردیش به‌دڵنیاییه‌وه له ژێر سه‌ركردایه‌تیی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ڕۆژئاڤای كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی دیكه ده‌چێت. سه‌ردانه چڕ و پڕ و جوڵه كاریگه‌ره‌كانی جه‌نابیان به‌تایبه‌ت بۆ ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا و دیداری له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م، گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابین كردنی سوته‌مه‌نی و پێداویسته‌كانی ڕۆژئاڤا له ڕێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانیه‌وه، هه‌موو ئه‌م جوڵه و هه‌وڵانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه هه‌رێمی كوردستان له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بووه‌ته په‌ناگه‌ی ئارام و هه‌رێمی كوردستانیش بووه‌ته قوڵایی ستراتیژی پرسی كورد. ئه‌وه‌ی له ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش وه‌ك خاوه‌ن دۆزی ڕه‌وای كورد مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه.

































































