نووسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
ئەزموونی ١٦ ساڵ کارکردن لەبواری کەڵەشاخ و نوسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
کەڵەشاخ تەنها سوننەت و نەریت نییە، بەڵکو زانستێکە بۆ ڕاماڵینی ئەو ژەهرانەی کە لە جگەرە و نێرگلە دا هەن و لە ناو جەستەدا تێکەڵ بەخوێن دەبن و جێگیر دەبن، کێشانی جگەرە و نێرگلە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بڕێکی زۆر لە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان لە ناو خوێندا، وەک نیکۆتین و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، کەڵەشاخ وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ پاککردنەوەی خوێن و کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی نیکۆتین و پێکهاتە کیمیاوییەکانی نێرگلە، لەجەستەدا، کەڵەشاخ باشترین بژاردە و چارەسەرێکی سروشتییە بۆ ئەو مەبەستە.
سود و گرنگی ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ کەسانی جگەرە کێش و نێرگلەکێش :
١_ پاککردنەوەی خوێن لە ماددە ژەهراوییەکان (Detoxification):
جگەرەکێشان و نێرگلەکێشان دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی نیکۆتین و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە خوێندا. کەڵەشاخ سوڕی خوێن چالاک دەکات و یارمەتی لابردنی پاشماوە کیمیاییەکان دەدات لە شانەکاندا، ئەمەش یارمەتی جەستە دەدات زووتر لە نیشانەکانی کشانەوەی نیکۆتین (Withdrawal Symptoms) ڕزگاری بێت.
٢_ کەڵەشاخ چارەسەر و بەسودە بۆ نەمان و کەمکردنەوەی چەورین و خەستی خوێن، جگەرەکێشان و نێرگلەکێشان زۆرجار ڕێژەی خوێنیان (Hemoglobin) بەرز دەبێتەوە و خوێنیان خەست دەبێت. ئەمەش مەترسی جەڵتە زیاد دەکات، کەڵەشاخ یارمەتیدەرە لە نەمان و کەمکردنەوەی چەوری و خەستی خوێن.
٣_ چالاککردنی سووڕی خوێن، کەڵەشاخ یارمەتی گەیاندنی ئۆکسجینی زیاتر دەدات بە شانەکانی جەستە کە بەهۆی دوکەڵەوە کەم بووەتەوە.ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی ئۆکسجین لە شانەکاندا کە بەهۆی کاریگەریی دووکەڵەوە دروست بووە.
٤_ کاریگەریی کەڵەشاخ لەسەر چالاککردنی کۆئەندامی دەماری پاراسیمپاسێتیک (Parasympathetic Nervous System):
کەڵەشاخ دەبێتە ھۆی هاندانی ئەو دەمارانەی کە بەرپرسن لە حەوانەوە و ئارامبوونەوە. کاتێک کەڵەشاخ ئەنجام دەدرێت پەستان لەسەر پێست دروست دەبێت، ئاماژە بۆ مێشک دەنێردرێت تاوەکو بەرزە فشاری دەروونی بوەستێنێت و جەستە بخاتە باری “حەوانەوە و هەرسکردن” ئارام کردنەوە
٥_ کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەیی، کەڵەشاخ بەسودە بۆ ڕێکخستنی هۆرمۆنەکانی سترێس، کەدەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ (Cortisol) کە هۆرمۆنی سەرەکی سترێسە، و لە بەرامبەردا ئاستی هۆرمۆنەکانی بەختەوەری وەک ئەندۆرفین و دۆپامین زیاد دەکات. ئەمەش ئەو هەستە خۆشەی پێ دەبەخشێت کە کەسی جگەرەکێش بەدوایدا دەگەڕێت، سترێس زۆرجار لە شێوەی گرژی لە ماسولکەکانی مل و شاندا دەردەکەوێت، ئەنجامدانی کەڵەشاخ بە ڕاکێشانی خوێن بۆ لەو ناوچانە، گرژییەکە خاو دەکاتەوە و ئەو فشارە دەروونییە کەم دەکاتەوە کە وا لە مرۆڤ دەکات پەنا بۆ جگەرەکێشان یان نێرگلە کێشان ببات.

































































