زاری كرمانجی-قەسرێ
سەرۆكایەتی شارەوانی قەسرێ بڵاوی كردەوە : ” بەپێویستی دەزانین هەموولایەك ئاگاداربكەینەوە كەوا سەبارەت بە دەركردنی چەند كرێكارێك لەسەر كاركردنیان لەكۆمپانیای(البیئە) لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای چۆمان و ناحیەكانی قەسرێ و سمیلان كە بریتین لە(١١٦) كەس كۆمپانیای ناوبراو گرێبەستی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی كردووە.
بەپێ ی گرێبەست زیاتر لەو رێژەی بۆ قەسرێ كرێكار دانراوە پێشتر بەهەوڵی هەموولایەك ئەم كرێكارانە بەردەوام بوونە وە ئەم كرێكارانە هیچ گرێبەستێكیان لەگەڵ شارەوانیمان نییە بەڵكو گرێبەستی ئەوان لەگەڵ كۆمپانیای البیئە بووە ، بەڵام لەلایەن كۆمپانیای ناوبراو بە ئەوكرێكارانەی كە لە قەسرێ كاردەكەن پێیان وتراوە دەبێت 3كرێكارو 1شۆفێر كارەكە جێبهێڵن ئێمە بەهیچ جۆرێك لەگەڵ دەركردنی هیچ كرێكارێك نەبووین و نابین.
بەڵام كرێكارەكان هەموویان ئامادەبوون و رازی بوون بەبێ ئاگاداری ئێمە تیروپشكیان كردووە وەكەم زیاد ئێمە ئاگاداری ئەم كارە نەبووین لەهەوڵی جدی و بەردەوام داین كەم كەس لەسەركارەكەی دەرنەكرێت و كێشەكەچارەسەربكرێت وەبەردەوام لە هەوڵداین ئینشااللە ئەنجامی دەبێت.

































































