مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە ئیمارات لەگەڵ كۆمەڵێك سەرۆك و سەركردەی وڵاتان كۆبوویەوە، لە كۆبوونەوەكاندا باسیان لە بارودۆخی جیهان، عێراق و ناوچەكە كرد، هەروەها هاوڕابوون لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندی هەرێمی كوردستان ئەو وڵاتانە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا
مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2/3, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.
دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی گورجستان کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی کۆباخیدزە سەرۆک وەزیرانی گورجستان(جۆرجیا) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی گورجستان بە پێزانینەوە، ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەرێنdی کوردەکانی وڵاتەکەی دا.

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جەعفەر حەسسان، سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای دووەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت ڕێز و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئوردن و بەتایبەتیش شا عەبدوڵڵا دووپات کردەوە.

































































