زاری كرمانجی –ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/11/27 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق دیدارێكی ئه‌نجام دا.
له دیداره‌كه‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كان و دۆخی وڵات به‌گشتی گۆڕییه‌وه و باسیان له پێویستیی پشتگیریكردنی حكوومه‌تی عێراق و سه‌رخستنی كارنامه‌كه‌ی كرد به شێوه‌یه‌ك كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و چاوه‌ڕوانیی هاووڵاتیان بێت.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی ته‌بایی و هاریكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات و پاراستنی سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی عێراق.