دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سعوودیە دەکات

    سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سعوودیە دەکات

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە سوودوەرگرتن لە مانگە دەستکردەکانی چین هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی ئەمریکا

    ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەت و فەرمانگەکان لە سێ بڕیار ئاگادار دەکاتەوە

    دوو ڕێگەی سەرەكی لە سنووری ئیدارەی سۆران چاك دەكرێنەوە

    دوو ڕێگەی سەرەكی لە سنووری ئیدارەی سۆران چاك دەكرێنەوە

    شاندی دانوستانکاری حکوومەت لەگەڵ مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی پارتی کۆدەبێتەوە

    شاندی دانوستانکاری حکوومەت لەگەڵ مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی پارتی کۆدەبێتەوە

  • عێراقی
    لە دوكانێكی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل دەست بەسەر 47 درۆندا گیراوە

    لە دوكانێكی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل دەست بەسەر 47 درۆندا گیراوە

    ئەمریکا سزای بەسەر دوو برای موحسین مەندەلاویدا سەپاند

    ئەمریکا سزای بەسەر دوو برای موحسین مەندەلاویدا سەپاند

    عێراق دەروازەیەكی سنووریی لەگەڵ ئێران داخست

    عێراق دەروازەیەكی سنووریی لەگەڵ ئێران داخست

    یه‌كشه‌ممه‌ عه‌لی زه‌یدی سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات

    یه‌كشه‌ممه‌ عه‌لی زه‌یدی سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات

  • جیهانى
    ئەمریكا داوا لە كەشتییە نەوتهەڵگرەكان دەكات لە كاتێكی دیاریكراودا لە گەرووی هورمز هاتوچۆو بكەن

    ئەمریكا داوا لە كەشتییە نەوتهەڵگرەكان دەكات لە كاتێكی دیاریكراودا لە گەرووی هورمز هاتوچۆو بكەن

    كەناڵی حوڕەی ئەمەریكیی : سعوودیە هێرش دەكاتە سەر میلیشیاكانی عێراق

    كەناڵی حوڕەی ئەمەریكیی : سعوودیە هێرش دەكاتە سەر میلیشیاكانی عێراق

    پزشكیان : هەرگیز تەسلیم نابین

    پزشكیان : هەرگیز تەسلیم نابین

    جبەخانەیەكی دیكەی سوپای سووریا تەقییەوە

    جبەخانەیەكی دیكەی سوپای سووریا تەقییەوە

  • وتار
    شرۆڤەیەکی جیاواز بۆ شۆڕشی ئەیلوول.. لە یادکردنەوەوە بۆ ھۆشیاریی نەتەوەیی و پاراستنی دەستکەوتەکان

    شرۆڤەیەکی جیاواز بۆ شۆڕشی ئەیلوول.. لە یادکردنەوەوە بۆ ھۆشیاریی نەتەوەیی و پاراستنی دەستکەوتەکان

    31ـی ئاب، پیلانی نەیارانی قەوارەی هەرێمی کوردستانی پووچەڵکردەوە

    بۆ چى هەرگیز متمانە حزب و بازرگانى سیاسى خۆفرۆش مەکەن !

    خانەقین لەبەردەم هەڕەشەی دیمۆگرافیادا …

    خانەقین لەبەردەم هەڕەشەی دیمۆگرافیادا …

    جەنگی ئەمریکا و ئێران ؛ ئایا دەبێتە جەنگی جیهانی سێیەم ؟

    جەنگی ئەمریکا و ئێران ؛ ئایا دەبێتە جەنگی جیهانی سێیەم ؟

    سەنگینی خانەنشینی لە نێوان پاراستنی شكۆ و كرانەوەی ڕێگە بۆ گەنجان

    سەنگینی خانەنشینی لە نێوان پاراستنی شكۆ و كرانەوەی ڕێگە بۆ گەنجان

    31 ێ ئاب ، داستان و ده‌ستكه‌فت   

    31 ێ ئاب ، داستان و ده‌ستكه‌فت   

  • ڕاپۆرت
    هێرشی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی؛ هەڵوێست و ناڕەزایی نێودەوڵەتی زياترى بەدوا داهات

    هێرشی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی؛ هەڵوێست و ناڕەزایی نێودەوڵەتی زياترى بەدوا داهات

    ئه‌مڕۆ 39 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی ڕواندز تێپه‌ڕ ده‌بێت

    ئه‌مڕۆ 39 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی ڕواندز تێپه‌ڕ ده‌بێت

    مێژووی كورد لە نێو دەوڵەتی عوسمانی

    مێژووی كورد لە نێو دەوڵەتی عوسمانی

    شۆرشی سمكۆی شكاك (١٩١٨-١٩٣٠)

    شۆرشی سمكۆی شكاك (١٩١٨-١٩٣٠)

    دێرسیم؛ برینی نەتەوەیەك

    دێرسیم؛ برینی نەتەوەیەك

    شۆرشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

    شۆرشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

  • دیمانە
    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەک

    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەک

    مەسرور بارزانی : پەیوەندی باشمان لە گەڵ حکوومەتی نوێی عێراق هەیە

    مەسرور بارزانی : پەیوەندی باشمان لە گەڵ حکوومەتی نوێی عێراق هەیە

    کۆکاکۆلا هۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلە

    کۆکاکۆلا هۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلە

    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

  • ئابوورى
    هەناردەی نەوتی کوردستان گەیشتووەتە 180 هەزار بەرمیل

    هەناردەی نەوتی کوردستان گەیشتووەتە 180 هەزار بەرمیل

    ئێران لە گەمارۆكانی ئەمریكا دەسووڕێتەوە و چین هاوكارییەتی

    ئێران لە گەمارۆكانی ئەمریكا دەسووڕێتەوە و چین هاوكارییەتی

    ترەمپ پارە بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكات

    ترەمپ پارە بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكات

    ئەمڕۆ نرخی زێر دابەزی

    ئەمڕۆ نرخی زێر دابەزی

  • وەرزشی
    5 پاس بۆ هاندەران دابین كراون

    5 پاس بۆ هاندەران دابین كراون

    بەربژێرانی باڵۆن دۆری 2026 ئاشکرا کران

    بەربژێرانی باڵۆن دۆری 2026 ئاشکرا کران

    بۆ یەكەمینجارە خوولێكی لەم شێوەیە لە ئیدارەی سۆران دەكرێتەوە

    بۆ یەكەمینجارە خوولێكی لەم شێوەیە لە ئیدارەی سۆران دەكرێتەوە

    خولێکی تۆپی پێی بچوکراوە بۆ قەزای سۆران و دەورووبەری دەکرێتەوە

    خولێکی تۆپی پێی بچوکراوە بۆ قەزای سۆران و دەورووبەری دەکرێتەوە

  • تەندروستى
    یەکەمین نەشتەرگەریی دانانی گونی دەستکرد لە نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری ئەنجام درا

    یەکەمین نەشتەرگەریی دانانی گونی دەستکرد لە نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری ئەنجام درا

    سودەكانی كۆشتی ماسی بۆ تەندروستی مرۆڤ

    سودەكانی كۆشتی ماسی بۆ تەندروستی مرۆڤ

    کێن ئەو کەسانەی قەدەغەیە کەڵەشاخیان بۆ بکرێت؟

    کێن ئەو کەسانەی قەدەغەیە کەڵەشاخیان بۆ بکرێت؟

    وەزارەتی تەندروستی : 90%ی کارەکانی نەخۆشخانەی گشتیی سیدەکان تەواو کراوە

    وەزارەتی تەندروستی : 90%ی کارەکانی نەخۆشخانەی گشتیی سیدەکان تەواو کراوە

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    بەهۆی دۆخی ئابووری و سیاسی سەدا 90ی گەنجان حەز بە هاوسەرگیری ناكەن

    بەهۆی دۆخی ئابووری و سیاسی سەدا 90ی گەنجان حەز بە هاوسەرگیری ناكەن

    مەسرور بارزانی: ئازاری جینۆسایدی ئێزدی و کۆمەڵکوژیی شنگال هەرگیز لەیاد ناکەین

    مەسرور بارزانی: ئازاری جینۆسایدی ئێزدی و کۆمەڵکوژیی شنگال هەرگیز لەیاد ناکەین

    خانمانی سیدەکان فێری دروومانی دەکرێن

    خانمانی سیدەکان فێری دروومانی دەکرێن

    منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بەهۆی بەکارهێنانی تریاک گیانی لەدەستدا

    منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بەهۆی بەکارهێنانی تریاک گیانی لەدەستدا

  • هەمەڕەنگ
    “نامەیەک لەزیندانەوە” لە نووسینی ئەحمەد کامەران بڵاودەکرێتەوە…

    “نامەیەک لەزیندانەوە” لە نووسینی ئەحمەد کامەران بڵاودەکرێتەوە…

    سودەكانی كۆشتی ماسی بۆ تەندروستی مرۆڤ

    سودەكانی كۆشتی ماسی بۆ تەندروستی مرۆڤ

    قوتابییەكی زانكۆی سۆران كتێبێكی زانستیی وەرگێڕایە سەر زمانی كوردی

    قوتابییەكی زانكۆی سۆران كتێبێكی زانستیی وەرگێڕایە سەر زمانی كوردی

    چارەسەر بە زێرووی پزیشکی نەشتەرگەرییە بێدەنگەکەی سروشت

    چارەسەر بە زێرووی پزیشکی نەشتەرگەرییە بێدەنگەکەی سروشت

  • هەفتەنامە
    هۆشداریی پزیشکێک: زۆرخواردنی پەتاتەی سوورکراوەی لەقوتوونراو مەترسییە بۆ دڵ و پەستانی خوێن

    هۆشداریی پزیشکێک: زۆرخواردنی پەتاتەی سوورکراوەی لەقوتوونراو مەترسییە بۆ دڵ و پەستانی خوێن

    لەم بەنزینخانانەی ئیدارەی سۆران بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

    لەم بەنزینخانانەی ئیدارەی سۆران بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

No Result
View All Result

Home کوردستانى

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راپۆرتێکی لەبارەی بەربەستەکانی عێراق بۆ کەمکردنەوەی پشکی هەرێم بڵاو کردەوە

7 مانگ له‌مه‌وپێش
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راپۆرتێکی لەبارەی بەربەستەکانی عێراق بۆ کەمکردنەوەی پشکی هەرێم بڵاو کردەوە
82
VIEWS
Share on Twitter

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە راپۆرتێکدا، وردبینییەکی چڕە بۆ پەیوەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا (2005 بۆ 2025) خستووەتەڕوو. ڕاپۆرتەکە سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن حکوومەتی فیدراڵی عێراق لە ڕێگەی دوو میکانیزمی سەرەکییەوە (“خەرجییە سیادییەکان” و “خەرجیی فیعلی”)، بە شێوەیەکی سیستماتیک پشکی دارایی هەرێمی کوردستانی کەم کردووەتەوە و بۆشاییەکی گەورەی لە شایستە داراییەکان دروست کردووە.

بەپێی داتاکان، چەمکی “سیادی” لە ساڵی 2005ەوە تا 2023 گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە و لە خەرجیی دامەزراوە باڵاکانەوە فراوان بووە بۆ گرتنەوەی تێچووی دەرهێنانی نەوت، قەرزەکان، و دابینکردنی وزە بۆ ناوچەکانی خواروو و ناوەڕاست، کە ئەمەش ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئەو پارەیەی بۆ دابەشکردن دەمێنێتەوە.

دەقی ڕاپۆرتەکە

داتای بودجەکانی عێراق (2005-2025) ئاشکرای دەکەن، هەڵەیەکی پێکهاتەیی گەورە هەیە و هەڕەشە لە سەقامگیریی دارایی هەرێمی کوردستان دەکات. ئەمەش لە ڕێگەی فراوانبوونی بێ پێشینە لە “خەرجییە سیادییەکان” و میکانیزمی “خەرجیی فیعلی”یەوە ڕوودەدات و بووەتە هۆی گۆڕینی شایستە دەستوورییەکانی هەرێم، کە تەنیا وەک ژمارەیەک لەسەر کاغەز ماوەتەوە، لەکاتێکدا ئەو شایستانە بە کردەیی پێش گەیشتنیان، دەبڕدرێن و کەم دەکرێنەوە.

1. “چەقۆی سیادی”: هەرێمی کوردستان ساڵانە بە بڕی (8.7) ترلیۆن دینار، بەشدارە لە دابینکردنی خەرجییە سیادییەکانی دەوڵەت:

داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن، خەرجییە سیادییەکان لە ساڵی 2005دا زۆر سنووردار بوون و تەنیا (سەرۆکایەتییەکان، وەزارەتەكانی دەرەوە و بەرگری)ی دەگرتەوە. بەڵام ئەمڕۆ و لە بودجەکانی (2023-2025)دا، ئەم خەرجییانە گەورە بوون و لانیکەم گەیشتوونەتە نزیکەی 47.4 ترلیۆن دینار ساڵانە. ئەم گەورەبوونە تەنیا لە ڕووی ژمارەوە نەبووە، بەڵکو لە ڕێگەی تێهەڵکێشکردنی بڕگەی زۆر قەبە و لە ژێر چەتری “سیادە”دا بووە بۆ ئەوەی پێشوەختە لە پشکی هەرێم و پارێزگاکان ببڕدرێن.

2. قەرزە شۆکهێنەرەکان؛ 26 بدە و 1 وەربگرە:

ڕەنگە “شۆکهێنەرترین” ژمارە لە ڕاپۆرتەکەدا پەیوەست بێت بە دۆسیەی قەرزەکانەوە. لەکاتێکدا هەرێم پابەند دەکرێت بە پێدانی 1.6 ترلیۆن دیناری ساڵانە، ئەمەش وەک پشکی خۆی، كە (12.67%) لە دانەوەی قەرزە سیادییەکانی عێراق بەشدارە، بەڵام لە بەرانبەردا تەنیا 62.4 ملیار دینار لە قەرزەکان وەردەگرێت.

بە هاوکێشەیەکی ژمێریاریی سادە: هەرێم لە بەرانبەر هەر 1 دۆلارێک کە وەک قەرز وەریدەگرێت، بڕی 26 دۆلار دەدات بۆ دانەوەی ئەو قەرزانەی حکوومەتی فیدراڵ لە ناوچەکانی دیکە خەرجی کردوون.

3. تەڵەی “خەرجیی فیعلی”، سزای بەکۆمەڵ

بەغدا میکانیزمی “خەرجیی فیعلی”ی پەسەند کردووە لەبری تەرخانکردن. واتە هەرێم بەشەکەی خۆی وەرناگرێت، مەگەر پڕۆژەکانی ناوەڕاست و باشوور جێبەجێ بکرێن. ئەمەش وای کردووە بودجە و مووچەی فەرمانبەرێکی هەرێم، ببەسترێتەوە بە ڕێژەی تەواوکردنی پڕۆژەیەک لە بەسرە یان ئەنبار.

ئەمە سزایەکی دارایی بەکۆمەڵە، چونکە بەپێی دەستوور و لە (ماددەی 121/سێیەم)، پشکی هەرێم دەبێت لەسەر بنەمای “پێداویستی” و “ڕێژەی دانیشتووان” بێت، نەک لەسەر بنەمای ئەوەی وەزارەتەکانی بەغدا چەند پارە خەرج دەکەن.

” ڕاپۆرتی تایبەت”

تەوەری یەکەم: خەرجییە سیادییەکان لە بودجەکانی عێراق (2005-2025)

داتاكان و خشتەی بەراوردکاریی خوارەوە بۆ بودجەکانی عێراق و یاسای ئێستا (2023-2025)، ئەو هەڵکشانە گەورەیە لە خەرجییەکاندا دەردەخات، بەتایبەتی “خەرجییە سیادییەکان” کە بوونەتە بەشێکی زۆر قەبە لە بودجە و پێش دابەشکردنی پشکەکان دەبڕدرێن.

شیکردنەوەی خشتەی (1):

لە ڕێگەی خشتەی (1)ەوە، تێبینی دەکەین کە “خەرجییە سیادییەکان” تەنیا وەک ژمارە زیاد نەبوون، بەڵکو پێناسەکەشی گۆڕاوە بۆ ئەوەی ئەو بەندانەش بگرێتەوە، کە پێشتر بە خەرجیی نیشتمانیی گشتیی دادەنران، ئەمەش بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو بەشە داراییەی، پشکی هەرێمی لێ دەدرێت. بۆ نموونە: لە ماوەی (2008-2021)دا، 81 بەندی دیکە لەژێر ناوی “سیادی”خزێنراونەتە ناو خشتەکانەوە:

لە 2005 تا 2010 (قۆناغی کارگێڕی):

خەرجییە سیادییەکان تەنه

یا “هێماکانی سەروەری” دەگرتەوە (سەرۆکایەتیی کۆمار، پەرلەمان، وەزارەتی دەرەوە و بەرگری). پشکی هەرێم لە قەبارەیەكی گەورەی داراییەوە دەهات.

لە 2011 تا 2018 (قۆناغی ئاسایش و نەوت):

“قۆناغەکانی گرێبەستە نەوتییەکان و (تێچووی دەرهێنانی نەوت) خرایە ناو خەرجییە سیادییەکانەوە. ئەمەش ژمارەیەکی زۆر گەورەیە- و (دەگاتە 15 ترلیۆن دینار ساڵانە) و دەبێتە بارگرانیی سیادی.

لە 2019 تا 2025 (قۆناغی قەرزەکان و ناوەندی):

قەرزەکان: سوود و قیستی قەرزەکان، کە (بەغدا بۆ پڕۆژەکانی وزە و کارەبا لە ناوەڕاست و باشووری عێراق وەریگرتوون) وەک “سیادی” پۆلێن کران و لە پشکی هەرێم و پارێزگاکان دەبڕدرێن.

دەستە ئەمنییەکان: بابەتەکە تەنیا لە سوپادا کورت ناکرایەوە، بەڵکو بودجەی زەبەلاح بۆ (حەشدی شەعبی، دەزگای دژەتیرۆر) بە تەواوەتی وەک خەرجیی سیادی زیاد کران.

خەرجییە سیادییەکان: ستراتیژییە هەرە گەورەکان (نەوت و قەرزەکان)

ئەم بەندانە گەورەترینن و کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر کۆی داهاتەکان هەیە:

خەرجیی قۆناغی گرێبەستەكانی نەوت: ماددەی (11)ی یاسای بودجە (2023-2025) ئاماژەی بەوە داوە، “تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەناردەکراو” بە خەرجیی سیادی ئەژمار بکرێن. بە گوێرەی یاساکە خەرجیی وەبەرهێنانی وەزارەتی نەوت ساڵانە (15.8) ترلیۆن دینارە.

قەرزی دەوڵەت (سوود و قیستەکان): سوودی قەرزە نێودەوڵەتییەکان (بانکی نێودەوڵەتی، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، جایکا و هتد) دەگرێتەوە لەگەڵ قیستی دانەوەی قەرزەکان. تەرخانکراوەکانی ئەم قەرزە لەناو وەزارەتی دارایی: (12,350,981,021) هەزار دینار بووە ساڵانە، واتە زیاتر لە (12.3) ترلیۆن دینار.

پوختەی ژمارەیی (خەمڵێنراو) ساڵانە:

بە کۆکردنەوەی ئەو بەندانەی بە ڕاشکاوی لە خشتەکاندا هاتوون و لەگەڵ پێناسەی ماددەی 11 دەگونجێن:

دامەزراوە سیادییە مەدەنییەکان: (4.63) ترلیۆن دینار

دامەزراوە ئەمنییە سیادییەکان:  (14.61) ترلیۆن دینار

تێچووی وەبەرهێنانی نەوت: (15.8) ترلیۆن دینار

خزمەتگوزاریی قەرز : (12.35) ترلیۆن دینار

کۆی گشتیی خەرجییە سیادییەکان (هەژمارکراو): (47,399,201,801) هەزار دینار ساڵانە، (نزیکەی (47.4) ترلیۆن دینار – مەزەندەکراوە).

تێبینییەکی گرنگ:

ئەم ژمارەیە (47.4 ترلیۆن) کەمترین ئاستی خەرجییە سیادییەکانە. چەندین بەندی دیکە هەن ماددەی (11) ئاماژەی پێداون بەڵام “شاردراونەتەوە” لەناو بڕگەکان و وەزارەتەکانی دیکەدا و ناتوانرێت ژمارە وردەکەیان لە خشتە گشتییەکان دەربهێنرێت، گرنگترینیان:

تەرخانکراوەکانی (فەرماندەی هێزەکانی سنوور) و (پۆلیسی فیدراڵی) و (ڕەگەزنامە و پاسپۆرت) کە لەناو بودجەی وەزارەتی ناوخۆدا تێکەڵ کراون.

پڕۆژەی بەنداوەکان (لە چوارچێوەی سەرچاوەکانی ئاو) و پڕۆژەکانی بەڕێوەبردنی -الاجواء- (لە چوارچێوەی گواستنەوە).

تەوەری دووەم: پشکی هەرێم “پێش” دەرهێنانی خەرجییە سیادییەکان

بەپێی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی ژمارە (13) بۆ ساڵی 2023 (بە دیاریکراوی ماددەکانی 2، 11، 12) و خشتە هاوپێچەکان، یاسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پشکی هەرێم دوای دەرهێنانی خەرجییە سیادییەکان هەژمار دەکرێت. بەڵام بۆ بەیانکردنی ئەوەی هەرێم “چەند بەشدارە” بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە دابینکردنی خەرجییە گشتییەکانی دەوڵەت، دەتوانین ئەم هەژمارە بکەین بۆ بەراوردکاری:

کۆی گشتیی خەرجییەکانی بودجەی گشتی: 198,910,343,590,000 دینار ساڵانە (نزیکەی 199 ترلیۆن دینار).

ئەگەر ڕێژەی (12.67%) لەسەر کۆی پارەکە هەژمار بکرایە (بەبێ لابردنی سیادی):

(199 ترلیۆن) × (0.1267) = 25,201,940,532,000 دینار (واتە نزیکەی 25.2 ترلیۆن دینار) ساڵانە، واتە ئەمە ئەو پشکەیە کە دەبوو بۆ هەرێم هەژمار بکرێت.

بەڵام پشکە جێگیرکراوەکە بە کردەیی بۆ هەرێم لە خشتەی (ب) دوای لابردنی سیادی بریتییە لە:

16,497,871,089,000 دینار ساڵانە (نزیکەی 16.5 ترلیۆن دینار).

جیاوازییەکە (بەشداریی هەرێم لە خەرجییە سیادی و حاکیمەکان):

هەرێم بە نزیکەی 8.7 ترلیۆن دینار ساڵانە، بۆ خەرجییە سیادییەکان (سوپا، قەرزەکان، سەرۆکایەتییەکان، هتد) و خەرجییە حاکیمەکان لە پشکی خۆی دابین دەکات. واتە ئەم بڕە پارەیە پشکی هەرێمە و بۆ “خەرجییە سیادییەکان” ڕۆیشتووە.

تەوەری سێیەم: قەرزەکان (بەشداریی هەرێم و ئەوەی وەریدەگرێت)

یاساکە “سوودی قەرزەکان” و “قیستی قەرزەکان”ی لە ڕیزبەندی خەرجییە سیادییەکان داناوە. ئەمەش ئەم شوێنەوارانەی لێ دەکەوێتەوە:

1. هەرێم چۆن بەشدارە لە دانەوەی قەرزەکان؟

لەبەر ئەوەی دانەوەی قەرزەکان (قیست و سوودەکان) وەک خەرجیی سیادی پۆلێن دەکرێن، ئەمە مانای ئەوەیە ئەم بڕە پارانە لە “بودجەی گشتی” دەبڕدرێن پێش ئەوەی هەرێم پشکی خۆی وەربگرێت.

ئەنجام: هەرێم بە ڕێژەی 12.67% لە هەموو بارگرانیی قەرزەکانی عێراق (ناوخۆیی و دەرەکی) بەشدارە و بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەبڕدرێت.

هەرێم بەشداری دەکات لە دانەوەی سوود و قیستی قەرزەکانی بانکی نێودەوڵەتی، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، جایکا، قەرزی ئەمریکی، ئیتاڵی، ئەڵمانی، بۆندەکانی کوژاندنەوەی قەرزە دەرەکییەکان و تەنانەت قەرزەکانی یانەی پاریس.

2. هەرێم چی وەردەگرێت (پشکی لە قەرزەکان):

یاساکە لە “تەوەری یەکەم”دا قەرز و پڕۆژە وەبەرهێنانە دیاریکراوەکانی دەستنیشان کردووە، کە هەرێم وەریان دەگرێت:

قەرزی ئاژانسی ژاپۆنی (JICA): بڕی 46 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان.

قەرزی بانکی نێودەوڵەتی: بڕی 2 ملیۆن دۆلار بۆ بەرژەوەندیی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان.

قەرزی ئاژانسی ژاپۆنی (JICA) بۆ پڕۆژەکانی وەزارەتە فیدراڵییەکان: بەشێک لە بڕی 1.299 ملیار دۆلار تەرخانکراوە بۆ چەندین لایەن لە حکوومەتی فیدراڵ و لەنێویاندا هەرێمی کوردستان (بەبێ دیاریکردنی بڕەکەی بە وردی، بەڵام زۆر کەمە).

3. دانەوەی قەرزەکانی پێشوو:

یاساکە وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەند دەکات بە دانەوەی قەرزە پێدراوەکان بە هەرێم بەپێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ساڵانی 2022، 2023 و  لە پشکی هەرێم بۆ ئەمساڵ دەبڕدرێت.

4. قەرزە تایبەتەکان لەسەر (TBI):

ماددەی (12/و) باس لە یەکلاکردنەوەی باڵانسەکانی “بانکی بازرگانیی عێراق (TBI)” دەکات، کە لەسەر هەرێمە، بەشێوەیەک وەزارەتی دارایی فیدراڵی قیستەکان مانگانە لە پشکی هەرێم دەبڕێت بۆ ماوەی 7 ساڵ.

پوختەی هاوکێشەی قەرزەکان:

دانەوەی قەرز لەلایەن هەرێم: هەرێمی کوردستان بەشدارە لە پێدانەوەی خزمەتگوزاریی قەرزە سیادییەکان (کە کۆی گشتییەکەی نزیکەی 12.7 ترلیۆن دینارە) بە ڕێژەی 12.67%، واتە هەرێم نزیکەی 1.6 ترلیۆن دینار ساڵانە دەدات.

وەرگرتنی قەرز لەلایەن هەرێم: کۆی ئەو قەرزانەی ڕاستەوخۆ بۆی تەرخان کراوە (وەک لە سەرەوە دیارە) نزیکەی 48 ملیۆن دۆلارە (نزیکەی 62.4 ملیار دینار).

جیاوازییە گەورەکە: هەرێم 1.6 ترلیۆن دەدات بۆ قەرز و 62 ملیار وەردەگرێت. (ڕێژەکە 26 بەرانبەر 1ـە).

خشتەی (2) 

بەراوردکارییە شۆکهێنەرەکە

ئەنجامی کۆتایی:

لە بەرانبەر هەر دۆلارێک کە هەرێم وەک قەرز وەریدەگرێت بۆ پارەدارکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی، بڕی 26 دۆلار بۆ دانەوەی قەرزەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەدات، کە زۆربەیان لە دەرەوەی هەرێم خەرج کراون.

ئەم جیاوازییە گەورە (نزیکەی 1.55 ترلیۆن دینار کورتهێنان لە تەرازووی قەرزەکان)، یەکێکە لە ڕووەکانی “ستەمی دارایی” ئاشکرا لە پێکهاتەی خەرجییە سیادییەکاندا نیشان دەدات.

تەوەری چوارەم: “خەرجیی فیعلی” و کاریگەریی لەسەر پشکی هەرێم

بەغدا میکانیزمی “خەرجیی فیعلی”ی پەسەند کردووە لەبری “تەرخانکراوی پەسەندکراو”. ئەم خاڵە “بڕبڕەی پشتی” میکانیزمی دارایی هەرێمە لەم بودجەیەدا. لەکاتێکدا بەپێی دەستوور، ماددەی (121/ سێیەم) ئاماژەی بە “پێداویستییەکان” و “ڕێژەی دانیشتووان” کردووە، وەک پێوەرێک بۆ تەرخانکردنی پشکێکی دادپەروەرانە لەو داهاتانەی بە شێوەی فیدراڵی کۆ دەکرێنەوە بۆ هەرێم و پارێزگاکان، بە جۆرێک بەشی هەڵگرتنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان بکات.

 – پێناسە: ماددەی (11/ بڕگەی دوو) لە یاسای بودجە، ئاماژە دەدات کەوا پشکی هەرێم لە کۆی “خەرجیی فیعلی” (خەرجییە بەردەوامەکان و خەرجیی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان) ی دەوڵەت دیاری دەکرێت، نەک لەسەر بنەمای “بڕە پارە پلان بۆ دانراوەکان” لە بودجەدا.

 -کاریگەریی دارایی و سیاسی:

بەپێی ئەم میکانیزمە، هەرێم پشکەکەی لەسەر بنەمای ئەو ژمارانەی لە یاسای بودجەدا پەسەند کراون، وەرناگرێت، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەوەی وەزارەتە فیدراڵییەکان بە کردەیی لە ناوچەکانی دیکە خەرجی دەکەن دیاری دەكرێت. لە ئەنجامدا، هەرێم بڕی (1.37 ترلیۆن دینار مانگانە) بە شێوەیەکی جێگیر وەرناگرێت، بەڵکو لەبری ئەوە، بڕە پارەیەک وەردەگرێت، کە دەوەستێتە سەر ئەوەی “حکوومەتی فیدراڵ لەم مانگەدا بە کردەیی چەندی خەرج کردووە”.

مەترسیی کورتهێنان: ئەگەر حکوومەتی فیدراڵ، بڕیاری کەمکردنەوەی خەرجی بدات یان تووشی کورتهێنانی نەختینە (سیولە) بێت و پارەدارکردنی وەزارەتەکانی کەم بکاتەوە، ئەوا پشکی هەرێم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە هەمان ڕێژە دادەبەزێت، چونکە ڕێژەیەکە لە “خەرجیی فیعلی” هەژمار دەکرێت نەک ژمارەیەکی جێگیر.

کاریگەریی مەیدانی (نموونە): ئەگەر پڕۆژەیەک لە بەسرە یان ئەنبار بە هۆکاری کارگێڕی پەک بکەوێت (ڕابوەستێت)، هاووڵاتییانی هەرێم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە پشکی بەرانبەری ئەو پڕۆژەیە بێبەش دەبن، ئەمەش دۆخێک لە “نادڵنیایی دارایی بەردەوام” دروست دەکات.

Previous Post

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

Next Post

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی ئیدارەی سۆران دەگەیەنێتە رۆژئاوای کوردستان

Next Post
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی ئیدارەی سۆران دەگەیەنێتە رۆژئاوای کوردستان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی ئیدارەی سۆران دەگەیەنێتە رۆژئاوای کوردستان

Stay Connected test

  • 24k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

تەممووز 8, 2026
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

کانوونی دووەم 2, 2024
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

0
بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
ئەمریكا داوا لە كەشتییە نەوتهەڵگرەكان دەكات لە كاتێكی دیاریكراودا لە گەرووی هورمز هاتوچۆو بكەن

ئەمریكا داوا لە كەشتییە نەوتهەڵگرەكان دەكات لە كاتێكی دیاریكراودا لە گەرووی هورمز هاتوچۆو بكەن

ئەیلوول 12, 2026
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سعوودیە دەکات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سعوودیە دەکات

ئەیلوول 12, 2026
كەناڵی حوڕەی ئەمەریكیی : سعوودیە هێرش دەكاتە سەر میلیشیاكانی عێراق

كەناڵی حوڕەی ئەمەریكیی : سعوودیە هێرش دەكاتە سەر میلیشیاكانی عێراق

ئەیلوول 12, 2026
پزشكیان : هەرگیز تەسلیم نابین

پزشكیان : هەرگیز تەسلیم نابین

ئەیلوول 12, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • ئابوورى
  • دیمانە
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net