مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ماوەی دوو هەفتەیە شەپۆلێكی سەرما و سۆڵەی توند و بارینی بەفرێكی زۆر وڵاتی ژاپۆنی گرتووەتەوە و بەم هۆیەشەوە تا ئێستا 30 كەس گیانیان لەدەستداوە .
بەرپرسانی ژاپۆن، ئەمڕۆ سێشەممە 3ـى شوباتی 2026، ڕایانگەیاند “ماوەی دوو هەفتەیە بەفرێكی زۆر باریوە، كە بەو هۆیەوە 30 كەس گیانیان لەدەستداوە،”
سەنای تاكایچی، سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن لە كۆبوونەوەیەكدا تەواوی وەزیرەكانی ڕاسپارد كە هەموو هەوڵێك بۆ ڕێگریكردن لە گیانلەدەستدان و ڕووداوەكان بدەن.
هاوكات حكومەتی ژاپۆن داواشی لە هێزی سەربازی وڵاتەكەی كرد كە بە زووترین كات هاوكاری دانیشتووانی ناوچەی پارێزگای ئاومۆری بكەن كە زۆرترین زیانی بەركەوتووە و لە هەندێك شوێن بەرزی بەفرەكە گەیشتووەتە 4.5 مەتر .


































































