مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەكان، هەڵوێستی وڵاتەكەی سەبارەت بە حكومەتی نوێی عێراق ئاشكرا كرد كە ئەمەریكا خوازیارە حكومەتی نوێی عێراق ئاشتیخواز بێت و گرووپە چەكدارەكانیش چەك بكات .
مایكڵ ڕیگەس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەكان ڕاگەیاند “دەمانەوێت حكومەتی نوێی عێراق، ئاشتیخواز بێت و بتوانێت گرووپە چەكدارەكانیش چەك بكات، لەگەڵ ئەوەشدا كار بۆ بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەكان بكات.”
ڕیگەس دەشڵێت: دەزانین جۆرێك لە عورفی سیاسی هەیە بۆ دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق، بۆیە هانی هەموو لایەك دەدەین حكومەتێكی ئاشتیخواز پێكبهێنن و بتوانێت لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەكان كار بكات و لەڕووی دیپلۆماسییەوە لەگەڵ ئەمریكا و تەواوی جیهان كار بكات.”


































































