زاری كرمانجی :
کەشناس پشتیوان پێنجوێنی، ڕاگەیاند: لە ئەمڕۆوە تا بەرەبەیانی سبەینێ ئاسمان زیاتر هەوراویی دەبێت ، ناوبەناو باران دەبارێت و لە هەندێک کاتدا باران بارین بەخوڕ دەبێت، لەگەڵ تەرزەبارین و هەورەگرمە و هەورەبروسکە.
ئەو کەشناسە هۆشدارییشیدا لەوەی کە مەترسی دروستبوونی لافاوی کاتیی هەیە، بە تایبەت لە کاتەکانی عەسر بۆ شەو لە لە سنوری دەربەندیخان و سەیسادق و هەڵەبجەی تازە و هەڵەبجەی کۆن.
لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە ئاماژەی بەوەدا کە پلەکانی گەرما 4 بۆ 5 پلە نزمدەبنەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بزرترین پلەکانی گەرما لەنێوان 1 بۆ 11 پلەی سیلیزییدا دەبن.


































































