زاری كرمانجی
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2/2/2026 لە كەمپی نەورۆز لە دێرك، قوتی شیریان بەسەر 174 منداڵ دابەش كرد. هەرمنداڵێك دوو قوتی شێری بۆ دابین كرا.
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دابەشكردنی هاوكارییەكان بە سەر ئاوارەكانی ڕۆژئاوا لە شارەكانی(قامشلۆ، دێرك، گركێلەكێ، تربەسپی، عامودا، دێربێسیێ، حەسەكە و عەفرین) بەردەوامن و تا بەرەبەیانی 2ی شوباتی (2026)
314 بارهەڵگر هاوكاریی خۆراكی و ناخۆراكی و پزیشكی و سووتەمەنی بە ڕۆژئاوای كوردستان گەیشتوون.
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی


































































