زاری كرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵەو باران و بەفر بارین، بەشێكی زۆری پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان ڕادەگیرێن، ئەمساڵیش لە سەنتەری شارو شارۆچەكەو گوندەكانی ئیدارەی سۆران، پڕۆژەكان ڕاگیراون، تەنها كار لەسەر ئەو پڕۆژانە دەكرێت كە پەیوستن بە كاروباری ڕۆژانەی هاووڵاتییان”.
ئاشكراشی دەكات: ” لەگەڵ تێپەڕبوونی وەرزی سەرما پلان بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان دادەنرێت، هەروەها پڕۆژەكانیش پێویستیان بە بودجەی پێویست و بەرنامەی نوێ هەیە، لە هەمووش گرینگتر كاری سەرەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییە بە هاووڵاتییان.


































































