زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی نەختینە (سیولە)، هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینانیان ڕاگرت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە (2ی شوباتی 2026)، بانکەکان نەیانتوانیوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن، لەکاتێکدا بڕیاربوو دوێنێ دەستپێبکەن، بەڵام نەبوونی پارەی کاش لە بانکەکاندا بووەتە ڕێگر.
بەپێی زانیارییەکان، بانکەکان ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووەتەوە و لە ئێستادا چاوەڕوانی “تەموویل” و گەیشتنی پارەن بۆ ئەوەی دەست بە خەرجکردنی مووچە بکەن.
جێی ئاماژەیە، بەپێی سیستەمی دارایی عێراق، دەبێت لە نێوان 1 بۆ 5ی هەموو مانگێک مووچەی خانەنشینان دابەش بکرێت، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی قەیرانی داراییەوە دواکەوتووە.


































































