مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ئەركانی ئیسرائیل، لە سەردانەكەی دا بۆ ئەمەریكا كۆمەڵێك زانیاری هەواڵگریی هەستیاری لەسەر زیندووكردنەوەی بەرنامە مووشەكییەكەی ئێرانی داوەتە ئەمەریكا.
كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی لە راپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات، ئیال زامیر، سەرۆكی ئەركانی ئیسرائیل، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ واشنتن، لەگەڵ دان كین هاوتا ئەمریكییەكەی كۆبووەتەوەو كۆمەڵێك زانیاری هەواڵگری سەبارەت بە هەوڵەكانی ئێران بۆ زیندووكردنەوەی بەرنامە مووشەكییەكەی پێشكەش بە لایەنی ئەمریكی كردووە،
بە گوێڕەی راپۆرتەكەی كەناڵ 12 ، ئیسرائیل بۆ هەر رێككەوتنێكی لەگەڵ ئێران سێ مەرجی سەرەكی دیاریكردووە كە بریتین لە رێگریكردنی تەواو لە دەستگەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆمی و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی مووشەكی، و كۆتاییهێنان بە پشتیوانییەكانی تاران بۆ گرووپە بریكارەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوكات ئیسرائیل هۆشداریی سەربازی داوەتە واشنتن “ئەگەر ئامانجی هەر هێرشێكی سەربازی رووخاندنی رژێمی ئێران بێت، ئەوا دەبێت ئەمریكا هێزێكی سەربازی زۆر گەورەتر لەوەی ئێستا لە ناوچەكەدا هەیە، كۆبكاتەوە.”


































































