وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتەمان لە دەروازەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە كرد .
بێگهرد تاڵهبانی، له راگهیهندراوێكدا گووتی” لەپێناو پارێزگاریکردن لە بەرهەمی خۆماڵی و کارابوونی ڕۆژمێری هاوبەشی کشتوکاڵی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەچوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەی هەمانە لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵ، لەسەر داوای جوتیارانی کۆمەڵەی کشتوکاڵی ئەلزوبێر و ناوەڕاست و خواروی عێراق، ئەمڕۆ لەمیانی پێشوازی و ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی هاوبەشمان لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵەکە و نوێنەرایەتی جوتیارانی دەشتی پێنجوێن، بڕیارماندا بە دانانی قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەروازەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان” .
بێگەرد تاڵەبانی روونیشیكردەوە” بۆ ئەم مەبەسته نووسراوی فەرمییمان ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەکان و دامەزراوەکانی پەیوەندیداری حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ گرتنەبەری رێکاری کارگێری و یاسایی پێویست، وەک پاڵپشیتییەک بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان و ناوچەی بەسره کە ساڵانە هەماهەنگییەکی باش لە نێوانیاندا هەیە”.


































































