ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، سبەی دووشەممە شاندێکی باڵای چوارچێوەکە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردایەتیی کورد، سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات.
دکتۆر عەباس رازی، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد، شاندەکە لە ئاستێکی باڵادایە و پێکهاتووە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و هادی عامری و موحسین مەندەلاوی.
دکتۆر عەباس ڕازی ڕوونی کردەوە، ئەم سەردانە لەسەر بنەمای بڕیاری کۆتا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دێت، بە ئامانجی دروستکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە، یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمارە لە ڕێگەی لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی جەختکردنەوەی چوارچێوەی هەماهەنگییە لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان.

































































