زاری کرمانجی:
بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوشەیی لەسەر پێستی مرۆڤ دەبێتە هۆی ئەوەی کە ماددەیەک بە ناوی دیهایدرۆکۆلیسترۆڵ بگۆڕدرێت بۆ ڤیتامین D لە گورچیلەدا لە ڕێگەی زنجیرەیەک هەنگاو لە جەستەدا.
سەرچاوەکانی ڕووەک وەک: قارچک، دانەوێڵە، و هەندێک سەوزە و میوە.
سەرچاوەی ئاژەڵان: کەرە، زەیتی جگەری ماسی، زەردێنەی هێلکە، جگەر، ماسی.
ڤیتامین D یارمەتی باشترکردنی کارکردنی سیستەمی بەرگری و کۆنترۆڵکردنی هەوکردن دەدات، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.ئەو توێژینەوانەی لە ئەوروپا و ئەمریکا ئەنجامدراون دەریانخستووە کە پەیوەندی لە نێوان کەمی ئاستی ڤیتامین D و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵەدا هەیە.
ئەو گەورەساڵانەی کەمی ڤیتامین D یان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە بە ڕێژەی لەسەدا 53 زیاترە بە بەراورد بە کەسانی تر.
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە ئەوانەی کەمی ڤیتامین D یان هەیە ئەگەری توشبوونیان بە ئەلبومینوریا، یان بەرزبوونەوەی ئاستی ئەلبومین لە میزدا دوو هێندە زیاترە. ئەلبومینوریا نیشانەیەکی سەرەتاییە بۆ تێکچوونی گورچیلە.
کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی ئازاری ئێسک و پووکانەوەی ئێسک، هەروەها ئەگەری شکانی ئێسک زیاد دەکات.
توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ٢٠ خولەک خۆدانە بەر تیشکی خۆر لە ڕۆژێکدا یان خواردنی تەواوکەری ڤیتامین D دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو.

































































