زاری كرمانجی-سۆران
سەرەڕای شەپۆلی سەرماو بەفر بارین لە ناوچە شاخەوییەكان و شارو شارۆچكەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕ ڕووی لە دابەزین كردووە.
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە شاری سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: “ئەمڕۆ 1ی شوباتی 2026 نرخی نەوتی سپی لە بازاڕ رووی لە دابەزین كردووە، كە دووجۆرە نەوتمان هەیە، نەوتی بەسڕا بەرمیلی بووەتە 155 هەزار دینار، جۆرەكەی دیكەش بەرمیلی بە 150 هەزار دینارە”.
ئاشكراشی كرد: “ماوەیەك بوو نرخی بەرمیلی نەوت بۆ سەرووی 170 هەزار دینار بەرزبووەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووە، سەرەڕایی شەپۆلی بەفر و باران بارین و سەرما لە دەڤەرەكە.

































































