زاری كرمانجی :
لە پارێزگای هەكاری باكووری كوردستان بە هۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە رێگەی زیاتر لە 145 گوند و ئاوایی داخراوە.
فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەكاری- راگەیاندراوێكی بڵاو كردۆتەوەو باس لەوە دەكات كە بەهۆی نالەباری رەوشی كەشوهەواوە رێگەی 45 گوند و 100 ئاوایی لە قەزای یوكسەكۆڤا و ناوەندی پارێزگاكە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
سەرچاوەیەكی تر لە هەرێمەكە رایگەیاند بە هۆی بەفر بارینەوە بەشێك لە ئاژەڵداران، گیانی خۆیان و ئاژەڵەكانیان لە مەترسیدان.
لە ئێستادا تیمەكانی شارەوانی كارەكانی راماڵینی بەفریان لە رێگاكانی ناوەندی شارەكە و گەڕەكەكان ئەنجام دهدهن.