زاری کرمانجی
ئەمڕۆ 22 ساڵ بەسەر کارەساتی ١ی شوباتدا تێدەپەڕێت، ئەو ڕۆژەی کە تێرۆریستانی تاریکپەرست لە کردەوەیەکی ترسنۆکانەدا میوانانی جەژنیان لە لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی ٣ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردە ئامانج.
لەو کارەساتەدا، گەلەکەمان کۆمەڵێک سەرکردەی بلیمەت و کادری لێهاتووی لەدەستدا کە هەریەکەیان قوتابخانەیەکی خەبات و تێکۆشان بوون. ئەم یادە تاڵە پەیامێکی ڕوونە بۆ هەموومان کە دەبێت یەکڕیزیی نیشتمانی و تەبایی نێوان لایەنەکان بپارێزین، چونکە تیرۆر جیاوازی لە نێوان هیچ ڕەنگ و دەنگێکی کوردستانی ناکات.
ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، لە کاتێکدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدە نەمرانە دادەنەوێنین، دووپاتی دەکەینەوە کە خزمەتکردنی کەس و کاری سەربەرزیان و پاراستنی شکۆی ئەو ڕێبازەی ئەوان خوێنیان بۆ ڕشت، بە پیرۆزترین ئەرکی خۆمان دەزانین.
سڵاو بۆ گیانی پاكی گشت شەهیدانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان و سەرقافلەیان بارزانیی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە لەیاد.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران

































































