مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆككۆماری ئێران ڕاگەیاند “تاران نایەوێت شەڕ لەگەڵ ئەمەریكا بكات، چونكە شەڕ و پێكدادان لە بەرژەوەندیی هیچ لایەكدا نییە،”
مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی دا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆككۆماری میسر ڕاگەیاند “كۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز بەدوای شەڕدا نەگەڕاوە و تەواو باوەڕی وایە كە شەڕ نە لە بەرژەوەندیی ئێران، نە ئەمریكا و نە ناوچەكەدایە.”


































































