ئه‌مڕۆ شه‌ممە 31ى كانوونى دووه‌می 2026، فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هۆشداریى به سوپاى پاسدارانى ئێران داوه، له هه‌ر جووڵه‌یه‌كى سه‌ربازی له گه‌رووى هورمز ئاگادارى كردووه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، “له‌گه‌ڵ هه‌ر ره‌فتارێكى ناسه‌لامه‌ت كه له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه ئه‌نجام بدرێت لێبورده نابین، له‌وانه فڕینى فڕۆكه‌كان به‌سه‌ر كهشتیى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا، یان فڕینى فڕۆكه‌كان به نزم و به‌سه‌ر سه‌ربازه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، یان نزیكبوونه‌وه‌ى به‌له‌مه‌كان له ئاراسته‌ى كهشتیى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا”.
له په‌یامه‌كه‌دا دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه گه‌رووى هورمز رێڕه‌وێكى نێوده‌وڵه‌تییه و رۆژانه 100 كهشتیى بازرگانیى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.


































































