شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
تاڤگەی خوێن بریتییە لە چەمێکی ئاوی خوێ کە لە سەهۆڵبەندی تایلۆرەوە و بەسەر ڕووی بەستووی دەریاچەی ڕۆژئاوای بانی لە دۆڵی تایلۆر لە هەرێمی مەکموردۆ لە خاکی ڤیکتۆریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەنتارکتیکا بە سوور دەڕژێت. ئاوی خوێ بەهۆی بوونی ئۆکسیدی ئاسن(III) سوور دەبێتەوە.
ئاوی خوێی و دەوڵەمەند بە ئاسن ناوبەناو لە درزی بچووکی سەهۆڵەکەوە هەڵدەقوڵێت. ئاوی خوێ لە حەوزێکی ژێر سەهۆڵبەندانەوە هاتووە کە قەبارەکەی نادیارە، کە نزیکەی ٤٠٠ م (١٣٠ پێ) سەهۆڵ داپۆشراوە.
ئەم نیشتووە سوورە لە ساڵی ١٩١١ لەلایەن جیۆلۆجیستێکی ئوسترالی تۆماس گریفیت تایلۆرەوە دۆزرایەوە، کە بۆ یەکەمجار ئەو دۆڵەی دۆزیەوە . سەرەتا گەڕێنەرانی جەمسەری باشوور هۆکاری ڕەنگی سوورەکەیان بۆ ڕووەکە سوورەکان گەڕاندەوە، بەڵام دواتر سەلمێندرا کە بەهۆی ئۆکسیدی ئاسنەوەیە.

































































