ئەمڕۆ سی و نۆ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر كۆچی سەركردەی خۆشەویست و ئەندازیاری ئاشتی “ كاك ئیدریسی هەمیشە لەیاد.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی، بڵاوی كردەوە لە ڕۆژگاری تەنگانەی بزووتنەوەی كوردایەتیدا، ئیدریس بارزانی نموونەیەك بوو لە ڕابەرایەتی دانا، دیپلۆماسی و خۆبەخشی بۆ كاروباری گەل و نەتەوە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەڕێز جەنابی سەرۆك بارزانی، لە بەرگی چوارەمی پەرتووكی “بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد – شۆڕشی گوڵان” لە وەسفی شەهید ئیدریسی جوانەمەرگ دەفەرموێت “كاك ئیدریس، مرۆڤێكی زۆر گەورە بوو، گەورەیییەكەشی لە تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویییەكەیەوە سەرچاوەی گرتبوو و ببووە هۆی نەرمونیانییەكەشی.
هەر ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی هاتووە، لەم یادەدا، پێویستە هەموومان لەسەر ڕێبازی كوردپەروەرانەی بارزانی نەمر و ئیدریسی جوانەمەرگ، هەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی دەسكەوتە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانمان و دەستەبەركردنی یەكڕیزی و ئاشتەوایی و یەكتر قبووڵكردن بدەین.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی كاك ئیدریسی هەمیشە زیندوو و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری كورد و كوردستان و سەروەریان بارزانی نەمر.


































































