مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی (داعش) لە ڕاگەیاندراوێكدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی “نیامی” پایتەختی نەیجەر ڕاگەیاند.
ئەنجوومەنی سەربازی نەیجەر ڕایگەیاند “ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ژمارەیەك چەكدار بە ماتۆڕسكیل هێرشیان كردە سەر فڕۆكەخانەی “نیامی” و بەم هۆیەوە چوار سەرباز بریندار بوون و 20 كەسیش لە هێرشبەران كوژران و چەند هێرشبەرێكی دیكەش دەستگیر كران،”
دەشڵێت “یەكێك لە كوژراوەكان خەڵكی فەرەنسا بووە.”
دەسەڵاتدارانی نەیجەر ڕایانگەیاند “فڕۆكەخانەی نیامی تەنیا ناوەندێكی گواستنەوە نییە، بەڵكوو شوێنێكی زۆر هەستیارە و كەمتر لە 10 كیلۆمەتر لە كۆشكی سەرۆكایەتییەوە دوورە،”
دەشڵێن “بنكەی هێزی ئاسمانی، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی و بارەگای هێزە هاوبەشەكانی (نەیجەر، بوركینافاسۆ و مالی) تێدایە.”
ئاشكراشی دەكەن كە ئەو فڕۆكەخانەیە بڕێكی زۆر لە یۆرانیۆمی بەرهەمهێنراوی نەیجەر لەوێ كۆكراوەتەوە .
دوێنێ هەینی، ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە ڕاگەیاندراوێكی دا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی “نیامی” ڕاگەیاند .


































































