مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕوانگەی سووریی بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات كە چوار هاووڵاتیی كورد لە ناوەندەكانی بەندیخانەكانی سەر بە حكومەتی سووریا لەژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لەدەستدا .
لە ڕاپۆرتەكەی ڕوانگەی سووریی هاتووە “چوار كەس لە دانیشتووانی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لەژێر ئەشكەنجەدا لە ناوەندەكانی دەستبەسەركردنی حكومەتی سووریا گیانیان لەدەستداوە.”
بە گوێڕەی ڕاپۆرتەكەی ڕوانگەی سووریی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەو چوار كوردە كە ناسنامەكەیان ئاشكرا نەكراوە، لە كاتی هێرشكردنە سەر دوو ئەو گەڕەكە لە 26ی كانوونی دووەمدا دەستگیركرابوون .


































































