فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پەیامێکی تونددا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە مانۆڕە سەربازییەکانی سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز، هۆشدار دەداتە تاران کە خۆی لە هەڵکشانی گرژییەکان بەدوور بگرێت.
سێنتکۆم ڕایگەیاندووە، هەرچەندە دان بە مافی ئێراندا دەنێن بۆ ئەنجامدانی مانۆڕ لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، بەڵام دەبێت ئەو جوڵانە بەشێوەیەکی “پیشەییانە” بن و مەترسی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان دروست نەکەن.
سوپای ئەمریکا سێ خاڵی وەک “هێڵی سوور” دیاری کردووە کە بەهیچ شێوەیەک قبوڵیان ناکات و وەڵامی دەبێت:
١- فڕین بەسەر کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکادا.
٢- نزیکبوونەوەی بەلەمە خێراکان بە ئاڕاستەی پێکدادان.
٣- ئاراستەکردنی چەک ڕووەو هێزەکانی ئەمریکا.
لە کۆتایی پەیامەکەدا سێنتکۆم بە ڕاشکاوی دەڵێت: “ئێمە خاوەنی بەهێزترین و کوشندەترین هێزی جیهانین، بۆیە دەبێت ئێران پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.”


































































