بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بە دەستپێکردنی شەپۆلێکی باران لە زۆربەی ناوچەکان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، 31ـی کانوونی دووەمی 2026، بەگوێرەی راپۆرتی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی بە هەوری تەواو دەمێنێتەوە. سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەست پێدەکات، هاوکات لە ناوچە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارینەکە زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کە بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە و خێرایی با لە نێوان (10-20) کم/ک دەبێت.
بۆ سبەی یەکشەممە،1ـی شوباتی 2026، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە هەوری باراناوی بمێنێتەوە و لە زۆربەی ناوچەکان بارانی مامناوەند ببارێت. لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، بەڵام نمە بارانی پچڕپچڕ لە هەندێک کات و شوێندا بەردەوام دەبێت. پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ئەمڕۆ (15) | سبەی (15)
سلێمانی: ئەمڕۆ (12) | سبەی (12)
دهۆک: ئەمڕۆ (11) | سبەی (12)
هەڵەبجە: ئەمڕۆ (12) | سبەی (13)
زاخۆ: ئەمڕۆ (11) | سبەی (12)
سۆران: ئەمڕۆ (6) | سبەی (7)
پیرمام: ئەمڕۆ (9) | سبەی (13)
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ (2) | سبەی (3)
ئاکرێ: ئەمڕۆ (11) | سبەی (13)
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ (12) | سبەی (14)
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، مەودای بینین لە نێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت و ئاراستەی با بەرەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت.

































































