زاری كرمانجی :
سەرچاوە ئاگادارەكان بە ڕێكخراوی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤیان ڕاگەیاندوە، كە هەردوو لایەنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)” و حكومەتی ڕاگواستنی سووریا لە لێواری ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنێكی بەرایی پڕبایەخدان.
دەشڵێت، ئەم ڕێككەوتنە گۆڕانكاری بنەڕەتی لە نەخشەی سەربازی، ئەمنی و ئیداری ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ناوچە كوردییەكان) دەهێنێتە كایەوە.
بەپێی زانیارییەكان ، ڕێككەوتنەكە چەند هەنگاوێكی سەربازیی هەستیار لەخۆ دەگرێت، لەوانە:
كشانەوەی هێزەكانی حكومەتی كاتی سوریا لە شاری “شەدادی” و نەچوونی سوپای سووریا بۆ ناوچە كوردییەكان؛ لە بەرامبەردا هێزەكان دەگەڕێنەوە ناو بنكە و سەربازگەكانی پێشویان.
“هەسەدە” لیستێكی 20 بۆ 25 هەزار شەڕڤانی ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دوو “لیوا”ی تایبەتدا ببنە بەشێك لە وەزارەتی بەرگری سووریا، بە مەرجێك تایبەتمەندی و پێكهاتەی ڕێكخراوەیی هەسەدە ڕەچاو بكرێت.


































































