محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، گووتی: کۆماری ئیسلامی ئامادەیە بۆ دانوستانی “ڕاستگۆیانە و لۆژیكی” لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام پێموانیە ئەم جۆرە گووتووێژە ئەو مەبەستە بێت کە دۆناڵد ترەمپ بەدوایدا دەگەڕێت.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئەگەری ململانێی سەربازی دژی ئیران لە لایەن ئەمریكاوە گووتی: ڕەنگە ترەمپ بتوانێت شەڕێک دەستپێبکات، بەڵام هیچ کۆنتڕۆڵێکی بەسەر چۆنییەتی کۆتاییهاتنیدا نابێت.


































































