پارەی كارمەندانی سەر سەندوقەكانی هەڵبژاردن خرایە سەر هەژماری بانكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق
بە پێی دواین زانیارییەكان وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ پارەی كارمەندانی سەر سەندوقەكانی هەڵبژاردنی 11-11-2025 بۆ پەرلەمانی عێراق خستۆتە سەر هەژماری بانكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.
بە پێی زانیارییەكان دوای دروستكردنی ڤیزە كارت بۆ كارمەندان كە دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو، بۆیان دەنێردرێتەوە و لە رێگەی ئامێرەكانی ATM پارەكانیان وەردەگرن، كە بڕەكەی لە نێوان 200 تا 400 هەزار دینار دەبێت.


































































