سێ وڵات کۆدەبنەوە بۆ لێدان لە ئێران. ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كرده‌وه به‌رپرسانى هه‌ر یه‌كه له سعوودیه و ئیسرائیل له بوارى به‌رگرى و هه‌واڵگرى سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا تاوتوێى هێرشى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ى كانوونى دووه‌م، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رپرسانى باڵاى سعوودیه و ئیسرائیل له بوارى هه‌واڵگرى و به‌رگرى سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و تاوتوێى كرده‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن.
رۆیته‌رز زانیارییه‌كانى له ماڵپه‌ڕى ئه‌كسیۆس وه‌رگرتووه كه باسى له‌وه كردووه سه‌ردانى به‌رپرسانى ئه‌م دوو وڵاته له كاتێكدایه تره‌مپ تاوتوێى پلانى كرده‌ى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات.
چه‌ند رۆژێكه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا هێرشى سه‌ربازى بكاته سه‌ر ئێران.
لە لایەكی دیكەشەوە میدیا سەرەکییەکانی ئەمریکا لەوانە ( سی ئێن ئێن) و (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) کە بەزۆری هەڵوێستێکی نەرمتر لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی‌دا دەگرنەبەر، ڕایانگەیاندووە، دانوستانەکان لەگەڵ تاران سەبارەت بە سنووردارکردنی بەرنامەکانی پیتاندن و مووشەکیی، شکستی هێناوە و دۆناڵد ترەمپ هێرشێکی گەورە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئامادە دەکات. ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن باس لەوە دەکات، ئێستا بژاردەکان بریتین لە هێرشی ئاسمانی بە ئامانجی لەناوبردنی سەرکردە و بەرپرسانی ئەمنی کۆماری ئیسلامی کە ڕۆڵیان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەراندا هەبووە. هەروەها هێرش بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکان و کۆگاکانی تەقەمەنی لەسەر مێزەکە دانراوە.
هەروەها ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، تاران مەرجەکانی ئیدارەی ترەمپی قبوڵ نەکردووە و پاشەکشە ناکات لە بەرنامەکانی پیتاندن و مووشەکی.
لە لایەكی دیكەشەوە ئەمڕۆ یەكێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ئیران سەپاند و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای ئیران كەوتنە بەر ئەم سزایە، لە نێو بەرپرسام وەزیری ناوخۆی ئیران هەیە.

































































