شەهلاسۆفی- زاری کرمانجی:
ئاسن کانزایەکی گرنگە بە تایبەت بۆ خانمان و خواردنی لە کاتی سوڕی مانگانەدا سوودێکی زۆری هەیە.
یەکێک لە نیشانە باوەکانی سوڕی مانگانە ماندوێتی و کەمبوونەوەی ئاستی وزەیە. ئەگەر لە ماوەی سوڕی مانگانە دا ئاستی ئاسنی جەستەت بەس بوو، ئەوا هیمۆگلۆبینیش بەپێی پێویست بەرهەم دێت و خانەکان ئۆکسجینی پێویست وەردەگرن؛ لە ئەنجامدا ئاستی وزە زیاد دەکات .
ئاسن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی سوڕی مانگانە بە یارمەتیدانی پاراستنی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان.
هەروەها گرنگی خواردنی هەندێک مادەی خۆراکی وەکو بی ١٢، ڤیتامین دی، مەگنیسیۆم، لە ڕێکخستنی سوڕی مانگانەدا پشتگوێ مەخە.
ئەگەر لە ماوەی سوڕی مانگانەدا خوێنبەربوونێکی زۆرت هەبوو، خواردنی ئاسن لەبیر مەکە. ئاسن دەتوانێت خوێنبەربوونی قورس لە کاتی سوڕی مانگانەدا کەم بکاتەوە بە یارمەتیدانی خوێن مەین.
باوترین نیشانەکانی کەمی ئاسن لە ئافرەتان بریتین لەماندوێتی و کەمی وزە،
بەبێ ئاسنی پێویست، خڕۆکە سوورەکانی خوێن ناتوانن ئۆکسجین بە شێوەیەکی کاریگەر بگوازنەوە،هەروەها ئارەزووی بەهێز بۆ خواردنی ئەو شتانەی کە ناخۆراکین وەک، سەهۆڵ، گەچ، یان کاغەز دەتوانێت نیشانەی کەمی ڤیتامین و کانزاکان بێت. ئەم حاڵەتە کە بە “پیکا” ناسراوە، زۆرترین جار لە ئافرەتی دووگیان یان منداڵدا دەبینرێت.


































































