شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
سێوی کوڵاو لەگەڵ هەنگوین تێکەڵەیەکی سروشتی و خۆراکییە کە بە تایبەتی کاریگەرە بۆ بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری لەش و چارەسەرکردنی سەرمابوون و نەهێشتنی کۆکە و ئارامکردنەوەی قوڕگ. ئەم تێکەڵەیە هەرسکردن باشتر دەکات و هەوکردن کەمدەکاتەوە و ئارامکەرەوەیە و وەک خواردنێکی کەم و تەندروست و وزەبەخش و بەهێزکەری دڵ و دەمارەکان کاردەکات.
سێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەر، کە هاوکات لەگەڵ هەنگوینی سروشتی بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشیەکان زیاد دەکات.
هەرس و گەدە باشتر دەکات: سێوی کوڵاو بە ئاسانی هەرس دەکرێت و بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەدە و هەرس. ئەم تێکەڵەیە تایبەتمەندی هێورکەرەوەی هەیە و دەتوانێت یارمەتی هێورکردنەوەی دەمارەکان بدات. هەروەها خواردنێکی تەواو و بێ کەموکوڕییە بۆ نەهێشتنی لاوازی جەستە.
ئەم تێکەڵەیە بژاردەیەکی زۆر باشە بۆ مانگە ساردەکانی ساڵ بەهۆی گەرمیەکەی و سروشتی گەرمی کە لەگەڵ هەنگوین بەدەستی دەهێنێت.

































































