زاری كرمانجی-سۆران
ڕۆژی پێنجشەممە، 29ـی کانوونی دووەم، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچر لە هەندێک ناوچە بەڵام لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفربارین دەبێت و لە شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە زۆربەی ناوچەکان هەوەها پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلە دادەبەزێت.
بۆ سبەی هەینی، 30ـی کانوونی دووەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا. سەرەتا لە ڕۆژئاوا و باکووری هەرێم بارانبارین دەست پێدەکات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

































































