زاری كرمانجی-سۆران
لە شەوی ڕابردوو تا ئەمڕۆ پێنج شەممە شەپۆلێكی سەرماو بەفر بارین، سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتووەتەوە، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران دەستیان كردووە بە كردنەوەی ڕێگاكان بەڕووی هاتووچۆ.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، ڕایگەیاند: “شەپۆلێكی سەختی سەرماو بەفر بارین ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتووەتەوە، تیمەكانمان دەستیان كردەوە بە ڕاماڵینی بەفر و كردنەوەی ڕێگاكان بەڕووی هاتووچۆی هاووڵاتییان”.
گووتیشی: “بەفر بارینەكە زیاتر سنووری قەزای چۆمان و حاجی ئۆمەران و ناحیەی وەرتێ و قەزای سیدەكانى گرتۆتەوە.

































































