زاری كرمانجی :
سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان و داڕێژەی پرۆژە یاسای “پاراستنی كورد” ڕایدەگەیەنێت”پرۆژە یاساكەم پێشكەشی سیناتۆرەكان كردووە.”
لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییەكان كە بە كەسایەتییەكی نزیك لە ترەمپ دادەنرێت ئاشكرای دەكات كە پرۆژە یاساكەی پێشكەشی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا كردووە و دەشڵێت “لەنێو كۆماریی و دیموكراتەكاندا پشتیوانییەكی بەهێز هەیە لە پرۆژەیاساكە و دەنگی پێویست بەدەستدەهێنێت.”
بەگوێرەی سیستەمی ئەمریكا، حكومەت پابەندە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو یاسایانەی كە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەندكراون، بۆیە لە پرۆژەكەی گراهام، حكومەتی ئەمەریكا پابەند بەوە دەكات كە سزای هەر لایەن و حكومەتێك بدات كە ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر كورد .
هاوكات كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردی، بە مەبەستی كۆكردنەوەی لۆبی بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاساكە، چەند ڕۆژێكە هەڵمەتێكی واژۆكردنی دەستپێكردووە و تا ئێستا 60 هەزار كەس بە واژۆ بەشداریی ئەم هەڵمەتەیان كردووە .


































































