به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌گەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستیان هێنا، یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین‌و لەئەگەری هەر هێرشێکی دیكه، به‌توندى بەرەنگاردەبینەوەو پێشڕەوی دەکەین“.
شەوی رابردوو28-1-2026، فەرهاد شامی به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده
په‌یامێكى ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە و هۆشداریى به‌حكومه‌تى سوریا دا كە “چاوه‌ڕوانى هه‌وڵه سیاسیى‌و دیبلۆماسییهكانین، به‌دڵنیاییشه‌وه هەڵوێستی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا و کوردستان بهگشتیىو ئەوروپا، ڕێڕەوی ئەم قۆناغەى ئێستا دەگۆڕێت“.
فەرهاد شامى جه‌ختده‌كاته‌وه “ئەگەر ههوڵو زمانى سیاسیى‌و دیپلۆماسی شکستیهێنا، یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین، هه‌روه‌ها ئەگەر دوژمن جارێکی دیكه هێرشبکاتەوە، شەڕیان لەگەڵ دەکەین‌و بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە پێشڕەویی دەکەین“.
ئاماژەی بەوەش كرد “ئەم خەباتە بەسەرکەوتن دەگاتە لوتکە، گەلەکەمان دەبێت باوەڕی پێی هەبێت، داوا لەگەلەکەمان دەکەین کەرەستەی دەستی دوژمن‌و میدیاکانیو سیاسەتەکانی نەبن، داوا دەکەین لە کوردستان‌و ئەوروپا، لەگۆڕەپانەکاندا بمێننەوەو پشتیوانیی بەرخۆدانمان بکەن“.


































































