مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكی دا بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی تەواوی كەناڵە بیانییەكانی دا كە سووكایەتی بە نەتەوەی كورد دەكەن .
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـى 1ـى 2026 لە ڕێگەی نووسراوێكی فەرمی بە ژمارە 2725، كە ئاراستەی كۆمپانیاكانی پەخشی لە هەرێمی كوردستان كردووە، داوای كردووە كە بە پێی ڕێنمایی ژمارە 1ـى ساڵی 2014، پەخشی سەرجەم ئەو كەناڵە بیانی و عەرەبییانە لە ڕایەڵەكانیاندا ڕابگرن، كە لەباری ئێستای كوردستاندا بوونەتە هۆكاری پشێوی و بێڕێزیكردن بەرامبەر بە نەتەوەی كورد.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە كاتێكدایە كە سەرەتای دروستبوونی جەنگی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و سوپای سووریای عەرەبیی، تاوەكوو ئێستا میدیا عەرەبییەكان، بە تایبەت كەناڵی جەزیرە و حەدەس بەردەوامن لە بڵاوكردنەوەی پەیامی ڕەگەزپەرستی و دژایەتی نەتەوەی كورد و مافەكانی.


































































