مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕاوێژكارێكی ئەڵمانیا هۆشداری بە ئێران دەدات و دەڵێت “زۆری نەماوە و تەنیا چەند ڕۆژێكتان ماوە.”
فرێدریش مێرتس، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا ڕاگەیاند “ڕژێمێك كە تەنیا لەڕێگەی توندوتیژی دژی دانیشتووانەكەی خۆی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، هیچ شەرعیەتێكی بۆ حوكمڕانیی وڵات نەماوە،”
مێرتس لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا باسی لە كوژرانی هەزاران خۆپیشاندەر كرد و گووتی “ڕژێمی مەلاكان لەڕێگەی تیرۆرەوە دەستیان بە دەسەڵاتەوە گرتووە.”


































































