موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمەک و هاوکارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕێگەی چەند بارهەڵگرێک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان نێردران .
هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاند:” کۆمەک و هاوکاریەکی باش لە قەزا و ناحیە و سەنتەری شارەکانی ئیدارەی سۆران کۆکرایەوە، ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە .
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سوپاسی هەموو ڕێکخراو وچالاکوان و ئەوکەسانە کرد کە بەخۆبەخشی هاکاربوون لە کۆکردنەوەی ئەو کۆمەک و هاریکاریە بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان .
هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاشکراشی کرد:” کۆمەک و هوکاری ئیدارەی سۆران خۆی لە 12 بارهەڵگری پڕ لە شتومەک و پێداویستی دەبینێتەوە و هەر ئەمڕۆش ڕەوانەکرا و بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ ڕۆژئاوا لە سنوورەکەمان کۆکراوەتەوە زیاتر 200 ملیۆن دینارە .


































































