زاری كرمانجی :
دوای هەوڵێكی زۆر بۆ كەمكردنەوەی كڕێ بەكارهێنانی تۆڕەكانی پەیوەندی و ئەنتەرنێت، ئەمڕۆ وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق نووسراوێكی بەپەلەی ئاراستەی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت كردووە بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی ئینتەرنێت.
بەپێی ئەو نووسراوەی كە واژووی د .هیام یاسری وەزیری پەیوەندییەكانی لەسەرە، سەرجەم كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بەپێی جیاوازیی تەكنیكەكان پێویستە 20%ی كرێی ئینتەرنێت كەمبكەنەوە.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، بڕیارەكە لە 1/ 12/ 2022 وە جێبەجێ دەكرێت و هەر كۆمپانیایەكی ئینتەرنێت سەرپێچی بكات رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
