وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکردنی پەخشی تەلەفزیۆنی (کەیبڵ و سیستەمە ناوخۆییەکان) کرد.
بەگوێرەی بڕیارەکە، پەخشکردنی هەر کەناڵێکی بیانی یان عەرەبی کە سیاسەتەکانی دژی گەلی کورد بێت لە رۆژئاڤای کوردستان، یان بانگەشە بۆ تیرۆر بکات، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
وەزارەت جەختی کردووەتەوە کە دەبێت کۆمپانیاکان بە وردی چاودێری ناوەڕۆکی ئەو کەناڵانە بکەن و رێگە بە بڵاوبوونەوەی هیچ پەیامێکی دژ بە نەتەوەی کورد و هاندەر بۆ توندوتیژی نەدەن.

































































