زاری كرمانجی-سۆران
نووسەرو وەرگێڕ زێبار عەزیزخان مهاجیر، دانیشتووی ناحیەی دیانا لە ئیدارەی سۆران، كە تائێستا 61 كتێبی بەچاپ گەیاندووە، لە نوێترین بەرهەمی پەرتووكی بەناوی ” سیاسەتی دەروەی ئێران بەرامبەر بە عێراق لە 2005 وە بۆ 2021 ” چاپ و بڵاوكردەوە.
ئەم كتێبە لەبنەڕەتدا ماستەرنامەیە و بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە. نووسەر خۆی هەڵساوە بە داڕشتنەوە و بە چاپ گەیاندنی بە زمانی كوردی لە پێناو ئەوەی بە زمانی كوردیش بۆ خوازیاران بەردەست بێت. ڕۆشنایی خستووەتە سەر سیاسەتی دەرەكیی ئێران بەرامبەر بە عێراق لە 2005ــەوە بۆ 2021، ئەویش لە میانەی بەراوردكردنی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە ماوەی سەرۆكایەتیی مەحمود ئەحمەدی نەژاد و حەسەن ڕۆحانی بەرامبەر بە عێراق.
كتێبەكە لە بابەتێكی جەوهەری و هاوچەرخ دەكۆڵێتەوە، ئەویش بەردەوامی یان گۆڕانە لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە عێراق. هەروەها ڕۆشنایی دەخاتەسەر بنەما نەگۆڕەكانی سیاسەتی دەرەكیی ئێران بەرامبەر بە عێڕاق، ئەویش بە گرتنەبەری ڕێبازی چۆنایەتی و بەكارهێنانی تیۆری ڕیالیزمی نوێ (ڕیالیزمی بونیادی) خوێندنەوەی بۆ پرسەكە كردووە.


































































