شەهلا رەشید – زاری كرمانجی :
موبایل بوەتە پێویستییەكی ژیان و رۆژانە هاووڵاتییان بۆ چەند كاتژمێرێك كاتەكانی لەگەڵ بەسەر دەبن، كۆمپانیای ئاپ ئانی تایبەت بە چاودێریكردنی مۆبایل لە جیهاندا، راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە و باس لە كاتەكانی بەكارهێنانی موبایل دەكات لای هاووڵاتییانی جیهان.
لە راپۆرتی كۆمپانیای ناوبراو هاتوو: بەكارهێنانی مۆبایل چ بۆ ئیشوكار یان كات بەسەربردن و بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لەگەڵ خێزان و هاوڕێكانیان لە زیادبوندایە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە لە ئێستادا هاووڵاتییان نزیكەی 4.8 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا كاتەكانیان بەسەر دەبەن بۆ گەڕان لەناو مۆبایلەكانیاندا.
راپۆرتەكە هێما بۆ بەرنامە ئەلكترۆنیەكان دەكات بە تایبەت تیك تۆك كاتی بەكارهێنانی مۆبایلی زیادكردوە لەسەرتاسەری جیهاندا، بەشێوەیەك لەسەدا 90 بەكارهێنانی مۆبایل لە ساڵی 2021 دا زیاتر كردوە بەراورد بە ساڵی 2020 .
هەربەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە لە وڵاتانی هندستان و توركیا و ئەمریكا و ژاپۆن و مەكسیك و سەنگافورەو كەنەدا، رێژەی ناوەندی بەكارهێنانی مۆبایل چوار كاتژمێر و 48 خولەكە لە رۆژێكدا، بەڵام لەوڵاتانی بەرازیل و ئەندۆنیزیاو كۆریای باشور كاتەكە لەوە زیاترەو ناوەندی بەكارهێنانی مۆبایل زیاتر لە 5 كاتژمێرە لە رۆژێكدا.
هەر بەپێی راپۆرتەكە بەكارهێنەرانی مۆبایل لە هەر دە خولەكێكدا حەوت خولەكیان بە تەلەفۆن و وێنەگرتن و سەیركردنی وێنەو ڤیدیۆ بەسەر دەبەن، لەگەڵ ئەوەشد بەكارهێنانی تیك تۆك لەسەرەوەی لیستەكەدایە.
تا ئێستا هیچ ئامارێكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان نییە، بەڵام بە گشتی هاونیشتمانیان رۆژانە زیاتر لە 6 كاتژمێر كاتەكانی خۆیان لەگەڵ موبایل بەسەردەبن.