زاری كرمانجی-خەلیفان
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای خەلیفان بڵاوی كردەوە: “دوای ئەوەی کەمپینێک لەسەر ئاستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەسەر ڕاسپاردەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگەیەندرا، بەچاوێری قائیمقامی قەزای خەلیفان، بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریەکان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان كەمپینێك لە قەزای خەلیفان كرایەوە.
لەماوەی سێ ڕۆژی کەمپین دا توانرا بڕی (١٨٫٣٤٣٫٠٠٠) هەژدە ملیۆن و سێ سەت و چل و سێ هەزار دینارد و یەک بارهەلگر لە کەل و پەلی ناوماڵ و خواردەمەنی و پێداویستی کۆبکرێتەوە، بەسوپاسەوە هەریەک لەسەنتەری ڕۆشنبیری خەلیفان و ڕێکخراوی وار و ڕێکخراوی سەرچیا لەماوە کەمپین دا بەشێوەیەکی مەیدانی بەشداربوون بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریەکان.
تەواوی کەل و پەل و پارەکان ڕادەستی بەڕیوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کران، بۆ ئەوەی بە ئەمانەتەوە بگەیەنرێت بە لێقەوماوان لە ڕۆژئاوای كوردستان.
بە پێویستی دەزانین سوپاسی بێ پایانمان ئاراستەی گشت چین و توێژەکان و فەرمانگە میریەکان لە سنووری قەزای خەلیفان و هەرسێ ڕێکخراوی ناوهاتوو بکەین کە بەڕۆحێکی کوردانە و مرۆڤ دۆستی بەشداریان کرد لە کەمپینەکە.


































































