زاری کرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەگەر مالیکی هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیتر هاوکاریی عێراق ناکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی، “بیستوومە وڵاتی مەزنی عێراق خەریکە بڕیارێکی زۆر خراپ دەدات بە هێنانەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران”. دەشڵێت، ئەگەر مالیکی هەڵبژێدرێتەوە بۆ سەرۆکوەزیران چیدیکە واشنتن یارمەتی عێراق نادات.
سەرۆکی ئەمریکا، دەڵێت:” بیستوومە وڵاتی مەزنی عێراق خەریکە بڕیارێکی زۆر خراپ دەدات بە هێنانەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران. دوایین جار کە مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە نقوومی هەژاری و پشێوییەکی تەواوەتی بوو. نابێت ڕێگە بدەین ئەمە دووبارە ببێتەوە.
بەهۆی سیاسەت و ئایدۆلۆژیا شێتانەکانییەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیتر هاوکاریی عێراق ناکات و، ئەگەر ئێمەش لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن، خۆشگوزەرانی و ئازادی نابێت


































































