زاری كرمانجی :
ئەنجوومەنی ئاوارەكانی هەرێمی جەزیرە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە تا ئێستا نزیكەی 2700 كەس بێسەروشوێنن.
ئەنجوومەنی ئاوارەكانی هەرێمی جەزیرە لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند “لە سەرەتای ڕووداوەكانی گەڕەكە كوردنشینەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب تاوەكو ئێستا، نزیكەی 150 هەزار تا 200 هەزار كەس ئاوارە بوونە، جگە لە ئاوارەكانی كۆبانێ ” دەشڵێت “نزیكەی 2700 كەس بێسەروشوێنن و چەندین ژن و منداڵیش شەهیدكراون.”
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەی ئەنجوومەنی ناوبراو ئەوەش هاتووە “نزیكەی 50 خێزانی ئاوارە لە گوندی سەباح خێر لە نێوان ڕێگەی ڕەققە و حەسەكە، كۆمەڵكوژكراون،”
ئەنجوومەنەكە داوای بەهاناوەچوونی ئاوارەكان دەكات دەڵێت “بە گشتی ئاوارەكانی ڕۆژئاوا پێویستیان بە پێداویستییە سەرەكییەكان هەیە، لەوانە پێداویستییەكانی منداڵانی ساوا، تەندروستی، ئامێرە گەرمكەرەوەكان، سووتەمەنی و خۆراك.”


































































