پشتیوان کەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” دەستمان کردووە بە خەرجکردنی شایستە دارایییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری ئیدارەی سۆران.
سیامەند دەرگەڵەیی بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران ئاشکراشی کرد:” پەروەردەی ڕواندز لیستی زوو ئامادە بوو پارەکەیان بۆ خەرج کرا، هاوکات بەشێکی زۆریش لیستیان ناردووە پێیان دەدرێت، هەریەک لە پەروەردەکانی سۆران چۆمان مێرگەسۆریش بەشێکیان ماوەن دوای ناردن وردبینی دەست دەکرێت بە پێدانی شایستەی مامۆستایانی وانەبێژی مانگی دە.
ڕوونیشی کردەوە:” هۆکاری زوو دابەشنەکردنی شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەکان بەگشتی، بەو پێیەی زوو لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ گەنجینە نانێرن پێویستیشە لە کاتی ناردنی لیستی مامۆستاییان لە ناو گەنجینە بەشی وردبینی وردبینی تەواوەتی بۆ دەکرێت ئەو کات خەرج دەکرێت.
هاوكات ئهمرِۆ له ههر يهك له پهروهردهكانى رواندز و چۆمان دهستكرا به دابهشكردنى پارهى مانگي 10 ى وانهبێژان .