مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی لیژنەی نەمسا بۆ فراوانكردنی ناتۆ داوا دەكات كۆماری ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دابمەزرێت.
گانسەر فێلینگەر، سەرۆكی لیژنەی نەمسا بۆ فراوانكردنی ناتۆ لە ڕاگەیاندراوێكدا داوا لە یەكێتیی ئەورووپا و ئەمەریكا و ناتۆ دەكات دان بە كۆماری ڕۆژئاوای كوردستان بنێن و بەرگری لێ بكەن و جەخت لەوەش دەكاتەوە كە كۆماری ڕۆژئاوا هاوپەیمانی ئێمەیە، باشترین هاوپەیمانی ڕۆژئاواش دەبن لە ناوچەكەدا.
فێلینگەر لە پەیامەكەی داواش لە مارك ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات كە سنوورێك بۆ تۆم باراك دابنێت و دەڵێ “باراك بە بێ هیچ هۆكارێك كوردی هاوپەیمانمان دەكاتە قوربانی داعش و ئەبوو محەممەد جۆلانی (ئەحمەد شەرع).”


































































